وادەی تەواوبوونی بەشێکی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر ئاشکراکرا

کوردستان

13/07/2020     ژمارەی بینراو 152

راچڵەکین-

شارەوانی هەولێر رایدەگەیەنێت، زیاتر لە ٧٣٪ی بەشی یەكەمی شەقامی ١٥٠ مەتری ھەولێر تەواو بووە و  پێش وادەی خۆی و لە کۆتایی ئەمساڵ بەشی یەکەمی پڕۆژەكە تەواو دەبێت و دەكرێتەوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، کارکردن لە دروستکردنی پڕۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر بەردەوامە بەجۆرێک بەپێی وتەی بەیاد عەبدولقادر، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە پێش وادەی خۆی بەشی یەکەمی پڕۆژەکە تەواو دەبێت. 

سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کارکردن لەپڕۆژەکە بەردەوامە و کۆتایی ئەمساڵ بەشی یەکەمی پڕۆژەکە کە لە شەقامی بەحرکە بۆ شەقامی شەقڵاوەیە دەکرێتەوە.

پڕۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر ماوەی ١٢٥٠ ڕۆژی بۆ تەرخانکراوە و لەسەدا ٧٣٪ کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە کە زیاتر لە نۆ کیلۆمەترە.

سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە ڕاشیگەیاند: بەشی یەکەمی پڕۆژەکە لە شەش ئەندەر پاس و هەشت ئۆڤەر پاس و پردی پەڕینەوە ( بەرزە پرد ، ژێر پرد ) هەروەها شەقامی لاوەکی لەخۆ دەگرێت تێچووی پڕۆژەکە زیاتر لە ١٤٠ ملیۆن دۆلارە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن