راچڵەکین-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئه‌زمونه‌كان لە وەزارەتری پەروەردە رایدەگەیەنێت، پشووەکەی سبەینێ وەزارەتی پەروەردە ناگرێتەوە و خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئه‌زمونه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ سێشەممە کە پشووی فەرمییە لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم و هاوكاته له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه‌ی وانه‌ی كوردی بۆ قۆناغی ١٢ی ئاماده‌یی، ناكرێته پشووی فه‌رمی لە وەزارەتی پەروەردە، تاقیكردنه‌وه له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایەتییه گشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قه‌زاكان و خوێندكاران و قوتابیانیان ئاگادا كردوه‌ته‌وه كه سبەینێ پشووی فه‌رمی نییه.
بەپێی خشتەی پشووەکان سبەینێ سێشەممە بە بۆنەی شۆڕشی ١٤ی تەمموزەوە پشووی فەرمییە لەسەرجەم دامەدەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سبەینێ سێشەممە 62ساڵ بەسەر شۆڕشی 14ی تەمووزدا تێدەپەڕێت کە تیایدا كۆتایی بە سیستمی پاشایەتی لە عێراقدا ھات و لە جێی ئەو سیستەمی كۆماری هاتە ئاراوە كە تا ئێستاش بەردەوامە.
بەرەبەیانی رۆژی 14ی تەمووز بەھەوڵی عەبدولکەریم قاسم و چەندین ئەفسەری دیکە، فەرمانڕەوایی عێراق لە سیستمی پاشایەتییەوە گۆڕا بۆ سیستمی کۆماریی، ئەمەش بە یەکێک لە رووداوە گرنگ و پڕ بایەخەکانی مێژووی عێراق و ناوچەكە دادەنرێت.