تمەنی ئێرانی هاڕەی كرد

ئابوری

14/07/2020     ژمارەی بینراو 3278

راچڵەكین

دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی بەردەوامەو ئێوارەی ئەمڕۆش جارێكی تر دابەزینی تۆماركردو گەیشتە نزمترین ئاست لە مێژوودا.

بەگوێرەی سەرچاوەكانی ناوخۆی ئێران، ئێوارەی ئەمڕۆ 14-7-2020، بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی گەیشتە دوو ملیۆن و 350 هەزار تمەن، ئەمەش لەكاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ 100 دۆلار بە دوو ملیۆن و 170 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەكرا.

لەماوەی چەند مانگی رابردوودا، تمەنی ئێرانی بەڕێژەی 80%ی بەهاكەی لە بەرامەبر دۆلاری ئەمریكی لەدەستداوە، ئەمەش بەهۆی كەمبوونەوەی ئاستی یەدەگی دراوی بیانی لە بانكی ناوەندیی ئێران، كە لەئێستادا بە 85 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت و لەماوەی ئەمساڵدا 19 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار كەمیكردووە.

 هۆكارێكی دیكەی دابەزینی بەهای تمەن، دەگەڕێتەوە بۆ خواستی زۆری ئێرانییەكان لەسەر گۆڕینەوەی دراوەكان بە دۆلاری ئەمریكی، كەمبوونەوەی ئاستی هەناردەكردنی نەوتیش بەهۆی توندكردنی سزا ئابورییەكانی ئەمریكا، هێندەی دیكە ئابووری ئێرانی تووشی داڕمان كردووەو پێشبینی دەكرێت دراوی تمەن هێندەی دیكە بەهاكەی لەدەستبدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن