مۆنیكا و كچه‌كه‌ی
ڕاچڵهكین-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئیتاڵی" مۆنیكا بیلوتشی" له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ گۆڤاری "لۆمۆند" ی فه‌ڕه‌نسی ئاشكرای كردوه ترسی هه‌یه له كاره‌كانی كچه‌كه‌ی و پێی وایه دیڤا ی كچی هاوشێوه‌ی ئه‌ستێره‌ی فه‌ڕه‌نسی "كاسیل" به‌ره‌و دونیای به‌ناوبانگ بوون كارده‌كات.
مۆنیكا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كچه‌كه‌ی ته‌مه‌نی ته‌نها 15 ساڵه و به ته‌نها بۆته ڕوخساری یه‌كه‌م بۆ ڕیكلامی عه‌تری"Dolce & Gabbana"به‌م دواییانه و پێی وایه كچه‌كه‌ی له ئێستادا ته‌نها ده‌بێت گرنگی به خوێندنه‌كه‌ی بدات.
دیڤا ڕه‌گی كه‌سایه‌تی ئیتاڵی له دایكی وه‌رگرتوه و جادووی نهێنی له باوكی وه‌رگرتوه كه به‌ڕه‌گه‌ز فه‌ڕه‌نسییه و ئه‌مه‌ش وایكردوه ببێته مۆدێلێكی تایبه‌ت.