نۆتێلا
ڕاچڵهكین-
ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکی ڕۆژانە نۆتێلا دەخۆن،کە بەناوبانگترین قاوەیە ،بەتایبەت منداڵان و ئافرەتان زیاتر حەز بە خواردنی دەکەن و خواردنی نۆتێلا زۆر باوە،بەتایبەت لە کاتی نانی بەیانی لەگەل نانی تۆست.
نۆتێلا لەلایەن کۆمپانیای Ferrero ی ئیتاڵیەوە دروستدەکرێت، کە سێیەم گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنای چۆکەلاتەیە لە جیهان
شێوازی دەرکەوتنی نۆتێلا بەو شێوەیە کە دەڵێن "سادە" و" پڕ کوالیتیە" بەهۆی ئەوەی کە ڕەسمی شیر و بندوقی لەسەرە, وە ئاماژە بەوە ناکراوە کە بڕێکی زۆری پێکهاتەکەی شەکر و چەورییە، بۆیە بەشێکی زۆر لە خەڵکی پێیان وایە کە نۆتێلا تەندروستە.
دوو کەوچک لە نۆتێلا پێکهاتووە لە:
٢٠٠ کالۆری
١٢ گرام چەوری
٢١ گرام شەکر
٢ گرام پرۆتین
٤% کالسیۆم
٤% ئاسن
لەبەر ئەوەی نۆتێلا برێکی زۆر شەکری تێدایە مەترسی توشبوون بە قەلەوی،شەکرە،نەخۆشیەکانی دڵ،نەخۆشی جگەر، وە هەندێ جۆری شێرپەنجە زیاد دەکات و خواردنی نۆتێلا لە منداڵاندا دەبیتە هۆی کەم خوێنی و کەمی مادەی ئاسن و هۆکاری قەڵهوبونە.
یەکێک لەو مادانەی کە لە نۆتێلا هەیە تامی ڤانێلایە کە دەبێتە هۆی ئالوده بوون و کاریگەری لەسەر مێشک هەیە
ڕۆنی ناوكە خورما پێکهاتەیەکی دیكهی نۆتێلایە کە چەوری زیان بەخش لە پێکهاتەکەی هەیەsaturated fat کە زیانی بۆ تەندروستی هەیە و بۆ ئەو کەسانەی کە زۆر حەز بە خواردنی نۆتێلا دەکەن نابێت ڕۆژانە لە دوو کەوچک زیاتر نۆتێلا بخۆن.
و: پەرێز ئەحمەد