ئه‌وكاته‌ی‌ ئه‌م هه‌ستانه‌ت بۆ دروست بوو هاوسه‌رگیری مه‌كه‌

ستایل

22/07/2020     ژمارەی بینراو 677

ئه‌وكاته‌ی‌ ئه‌م هه‌ستانه‌ت بۆ دروست بوو هاوسه‌رگیری مه‌كه‌


ڕاچڵه‌كین-

هاوسه‌رگیری پرۆسه‌یه‌كی كاتی نییه‌ و بۆ ته‌مه‌نێكه‌، باشتر وایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ستانه‌ت بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت له‌لا دروست بوو هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ نه‌كه‌یت چونكه‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت.

1- گومانت هه‌یه‌؟
هه‌موو كه‌سێك هه‌ستی گومانی تیادایه‌ به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی‌ عاشق ده‌بێت به‌ته‌واوه‌تی ئه‌م هه‌سته‌ له‌ ناخیدا به‌ بارێكدا ده‌كه‌وێت یان ته‌واوی گومانه‌كانی ده‌ڕه‌وێته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌ یان گومانه‌كانی له‌ خۆشه‌ویستی ئه‌و كه‌سه‌ زیاد ده‌كات و ئه‌مه‌ش ده‌بێت خۆت زیره‌كانه‌ بڕیاری له‌سه‌ر بده‌یت.

2-زمانی جه‌سته‌ی‌:
ئه‌و كاته‌ی‌ باسی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر زمانی جه‌سته‌ی‌ گۆڕا و هه‌ستت به‌وه‌ كرد به‌ ته‌واوه‌تی بابه‌ته‌كه‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ‌ڕاستت ناكات له‌گه‌ڵت.

3-ڕاستگۆ نیه‌:
به‌رده‌وام درۆت له‌گه‌ڵ ده‌كات و له‌ قسه‌كانیداڕاستی نییه‌ ئه‌وه‌ مانای وایه‌ له‌ هه‌موو خوله‌كێكدا ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ لێت جیا ببێته‌وه‌.

4- بیانوو:
دوای ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌یه‌كه‌ په‌یوه‌ندیتان هه‌یه‌ و به‌رده‌وام هه‌ستی خۆشه‌ویستیت بۆ ده‌رده‌بڕێت به‌ڵام كاتێك بیانوو ده‌هێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاوسه‌رگیری بكه‌ن ئه‌وه‌ مانای وایه ‌ڕاستت له‌گه‌ڵ ناكات و باستر وایه‌ لێی دوور بكه‌ویته‌وه‌ چونكه‌ یاری به‌ هه‌سته‌كانی تۆ ده‌كات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن