هونه‌رمه‌ند ئه‌یمه‌ن زیدان" هێشتا پێم ده‌ڵێن بۆ خه‌مباری"
ڕاچڵهكین-
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی نوێترین وێنه‌ی هونه‌رمه‌ندی ناوداری سووری" ئه‌یمه‌ن زیدان" به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پرسیار له هۆكاری ئه‌و هه‌موو خه‌مه ده‌كه‌ن كه به ڕوخساری ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌وه دیاره، له‌كاتێكدا له درامایه‌كی وه‌ك" جمیل و هنا" وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ڕوخۆش و پڕ ووزه له ساڵانی ڕابردودا ده‌رده‌كه‌وت.
وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و قسانه‌ی له‌سه‌ر خهمباریهكهی ده‌كرێت زیدان وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت" 9 خراپترین ساڵه‌كانی ته‌مه‌نمم به‌ڕێ كردوه كوڕه‌كه‌م مرد كه نزیكترین كه‌س بوو بۆ من و خێزانه‌كه‌م و ماڵه‌كه‌م هه‌ڵوه‌شایه‌وه كه خه‌ونی ژیانم بوو نزیكترین هاوڕێكانم لێم دوركه‌وتنه‌وه، ژیان هیچ تامێكی تیادا نه‌ماوه بۆ من"
زیدان زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ڵێت" هێشتا پرسیاری ئه‌وه‌م لێده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌نده خه‌مبارم؟ كه‌س هه‌یه له دۆخێكی خراپی ژیانكردندا بێت وه‌ك من و هێشتا نواندنی ئه‌وه بكات كه دڵی خۆشه؟"
ئه‌یمه‌ن زیدان چوار جار هاوسه‌رگیری كردوه و هاوسه‌ری یه‌كه‌می خانمێك بووه له ده‌ره‌وه‌ی كاری هونه‌ری و خاوه‌نی چوار منداڵ بووه له‌م خانمه و دوای 14 ساڵ ژیانی هاوسه‌رگیری له‌یه‌كتر جیابونه‌ته‌وه و دواتر هاوسه‌رگیری دووه‌می هونه‌رمه‌ند" نورمان ئه‌سعه‌د" بووه و ته‌نها یه‌ك مانگ هاوسه‌ر بوون و هۆكاری جیابوونه‌وه‌یان نه‌زانراوه و ئێستا ئه‌م خانمه هاوسه‌ری شێخ نه‌هرۆی كه‌سنه‌زانه و زیدان دوای ئه‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی كوه‌یتی كردوه و پاشان له‌ویش جیابۆته‌وه و جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ نورمان هاوسه‌رگیری كردووه و ساڵی 2003 له‌یه‌ك جیابونه‌ته‌وه و ساڵی 2007 له‌گه‌ڵ خانمه سینارستێكی میسری هاوسه‌رگیری كردوه و له ئێستادا هاوسه‌ری نییه و ئه‌م هونه‌رمه‌نده له چه‌ندین دراما و فیلم‌دا به‌شداری كردوه و پێشكه‌شكار و ده‌رهێنه‌ری چه‌ندین پرۆگرام بووه.