ته‌ڵاقی بێده‌نگ چییه‌؟

ستایل

25/07/2020     ژمارەی بینراو 706

ته‌ڵاقی بێده‌نگ چییه‌؟

ڕاچڵه‌كین-

 زۆرجار کێشە خێزانی یەکان دەگاتە بنەبەست و هاوژینەکان پێکەوەدەمێننەوە بەبێ بوونی هیچ جۆرە پەیوەندی یەک کەپێی دەوترێت جیابوونەوە(تەڵاق) ی بێ دەنگ کەهەندێک ئاماژەی مەترسیدار ئەم حاڵەتە ڕوون دەکەنەوە کەکۆکراوەتەوە لەم چەند خاڵەی خوارەوە كه‌ دكتۆره‌ لاڤه‌ پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌ ده‌رونیه‌كان له‌م بابه‌ته‌دا باسیده‌كات.

1- دابڕان: واتە لەدووژوری جیا دەخەون، کاتی خەوتن و هەڵسانیان جیاوازە ،لەیەک ماڵدا دەژین بەڵام هیچ پەیوەندی یەکیان نی یە.

2- ئاخاوتن و لێکتێگەشتن نی یە لەنێوانیاندا بە ووشەو ڕستەی کورت ئاخاوتنەکانیان کۆتایی دێت یان تەنها بەبەڵێ یان نەخێر وەڵام دەدەنەوە.

3- هیچ لەئامێز گرتن ودەست گرتن و هەست وسۆزێک نی یە لەنێوانیان بەدەرلە کاری سەرجێی.

4-حاڵەتی ساردوو سڕی یەکی زۆر وەک ئەوە وایە لەگەڵ بەردوو داریان ئینسانی ئالی مامەڵە دەکەیت.

5- نەمانی دیاری لەنێوانیاندا مەرج نی یە شتی گران بەها بەڵکو هەندێ جار خواردنێکی خۆش دەخۆیت لەدەرەوە کاتێک هاوژینەکەت خۆش دەوێت بیرت دەکەوێتەوەو بەشی ئەویش دەهێنیتەوە یان شتێکی جوان دەبینیت ئارەزوودەکەیت ئەویش بێبەش نەبێت لەوجوانی یە، واتە بەهیچ شێوەیەک لەفکرو خەیاڵتا نی یە بەتەنها چێژوو خۆشی دەبینیت.

6-نەمانی هەست و ڕەحم لەنێوانیاندا بۆنمونە لەبازاڕدا کەدەڕۆن پیاوەکە لەپێشەوە ڕادەکات و ئافرەتەکەش بەدوایا بێ گوێدانە ئافرەتەکە و چەندەها نمونەی تر .

7-نەمانی دەربڕینی هەست و سۆزەکان.

8- نەمانی چونەدەرەوەو سەفەرکردن و بەسەربردنی کاتێکی تایبەت و دوور لە منداڵ و کەس وکار.

9- نەمانی دەست خۆشی و پیاهەڵدان ،ئافرەت هەمیشەئارەزووی پیاهەڵدان دەدەن بە جوانی ڕووخسارو جل و بەرگ و شتی تایبەت بەخۆیان بەڵام پیاوان ئارەزووی پیاهەڵدان دەدەن بەڕەفتارەکانیان بۆ نمونە ئەگ دەستت خۆشبێت باوەڕناکەم کەس وەک تۆ فڵانە شت بکات.

10- شکاندن و ئیهانەکردن بۆنمونە کاتێک یەکێک لەهاوژینەکان قسەدەکات ئەوەی بەرامبەر پێی دەڵێت دەی زوو بیبڕێنەرەوە دەی دەی تاقەتم نی یە، دەی دەی بەسە دەمەدەم.

11- زۆربوونی تەهدید وەک ژنت بەسەردەهێنم،ها گوێت لێبێ تەڵاقت دەدەم، ماڵت بۆ جێ دێڵم دەڕۆمەوە ماڵی باوکم .....هتد

12- هیچ شتێکی هاوبەش باس ناکرێت لەنێوانیاندا سەبارەت بەژیانی تایبەتی خۆیان بەڵکو باسی خەڵکی دەکەن.

13- حاڵەتی بێزاربوون واتە ژنەکە پێی خۆشە کاتێک پیاوەکە دەچێتەدەرەوە (ئۆی چەند خۆشە لەدەرەوەیە هەر حەزناکەم ڕوو بکاتە ماڵەوە) پیاوەکەش بەهەمان شێوە ( هەرحەزناکەم بگەڕێمەوە ماڵەوە ئەو دەم وچاوە ببینم).

14- حاڵەتی بێزکردنەوەو جاڕس بوون بۆنمونە پیاوەکە لەکاتی خەوتندا پرخەپرخی لێ دێت ژنەکەی زۆر بێزارەو جاڕس بووە یان ژنەکە بەشێوازێک نان دەخوات یان قسەدەکات پیاوەکە بێزی لێ ئەکاتەوەو تەحەمولی ناکات هتد..

15- شەڕی بەردەوام و هەموو ئاخاوتنەکانیان بریتی یە لە ڕەخنەگرتن، لۆمەکردن، هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی بۆ کەسی بەرامبەر.

16-نەمانی چالاکی هاوبەش لەنێوانیاندا کەپێکەوە دەیکەن وەک سەیرکردنی فلیم و ئەڵقە ، چێشت لێنان و زەڵاتەدروستکردن ......هتد.

دەتوانی هەر خاڵێک لەوانەی ئاماژەی پێکراوە لە نێوان ١ بۆ٦ ڕیزبەندی بۆ دابنێیت بەپێی پەیوەندی یەکەت لەگەڵ هاوژینەکەتدا بەوەش لەکۆتایی دا ژمارەیەکت بۆ دەرەچێت کە ئاماژەیە بۆ جۆری پەیوەندی یەکە هەتاکو لە ١٠٠ نزیک بێتەوە مانای ئەوەیە پەیوەندی یەکەتان زۆر خراپەو لەحاڵەتی جیابوونەوەی بێدەنگدان پێویست بە پیاچوونەوەو چارەسەر دەکات.

بۆنمونە لەپەیوەندی یەکەتاندا خاڵی یەکم پڕاوپڕ زۆرە کەواتە ٥ یان ٦ دەدەیتێ بەڵام خاڵی دووەم کەمەیان نی یە سفر یا ١ یان ٢ دەدەیتێ خاڵی سێیەم مام ناوەند دەردەکەوێت ٣ یان ٤ دەدەیتێ پاشان هەموو ژمارەکان کۆبکەرەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن