ژنه‌كه‌ی كوشتی و نه‌یهێشت بۆ جاری دووه‌م هاوسه‌رگیری بكات
ڕاچڵه‌كین-
له شاری مینه النصر له پارێزگای ده‌هله‌قیه له باكوری میسر ڕوداوێكی بێزاركه‌ر ڕویداوه و قوربانیه‌كه‌ی مامۆستایه‌كی خانه‌نشین بووه.
دانیشتوانی ناوچه‌كه ته‌رمی پیاوێكی ته‌مه‌ن 63 ساڵیان دۆزیه‌وه له ناو ماڵه‌كه‌ی به ڕووتی و له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئاسه‌واری ئازاردان هه‌بووه و ئه‌وكاته‌ی گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م پیاوه ته‌مه‌ن 63 ساڵه بڕیار وابووه بۆ جاری دووه‌م هاوسه‌رگیری بكاته‌وه و ئاماده‌كاری بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی كردوه به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی ساز بكات له‌لایه‌ن هاوسه‌ری یه‌كه‌میه‌وه كوژراوه.
یه‌كێك له براكانی مامۆستا كوژراوه‌كه باسی له‌وه كردوه براكه‌یان پێش ئه‌وه‌ی بمرێت وتویه‌تی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌دراوه، هاوسه‌ری ئه‌م مامۆستا خانه‌نشینه فه‌رمانبه‌ری ئیداریه له خوێندنگه‌یه‌ك و ته‌مه‌نی 55 ساڵه و له‌گه‌ڵ براكه‌ی ئه‌م كاره‌یان به‌هاوسه‌ره‌كه‌ی كردوه.
ڕاپۆرتی نه‌خۆشخانه ڕونیكردۆته‌وه كه مردوه‌كه توشی خوێن به‌ربوونی مێشك و تۆپه‌ڵ بوونی خوێن و ڕه‌ق بوونی په‌له‌كانی بووه و هاوسه‌ری ئه‌م پیاوه و براكه‌ی به تۆمه‌تی كوشتن ده‌ستگیركراون.