ئیتاڵیا خواوه‌ندی دایكی گه‌ڕانده‌وه بۆ عێراق
ڕاچڵه‌كین-
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق" ئه‌حمه‌د سه‌حاف" ئاشكرای كردوه وڵاتی ئیتاڵیا په‌یكه‌ری ئاسه‌واری" خواوه‌ندی دایك" ی به‌خشیوه‌ته‌وه به عێراق كه مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 5000 ساڵ به‌ر له‌زاین.
ئه‌م په‌یكه‌ره له‌لایه‌ن ڕۆماوه دراوه‌ته‌وه به باڵیۆزخانه‌ی جمهوری عێراق له ڕۆما و په‌یكه‌ره‌كه له مه‌راسیمی فه‌رمیدا و به ئاماده‌بوونی باڵیۆزی عێراق له‌و وڵاته ته‌سلیم كراوه‌ته‌وه.
سه‌حاف باسی له‌وه‌ش كردوه ئه‌م په‌یكه‌ره مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 5000 ساڵ پێ زاین و پارچه‌یه‌كی مێژووی عێراقیه و ئاماژه‌یه بۆ دایك و به پیتی.