كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی
راچڵه‌كین-
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 26/7/2020 له هه‌ولێر نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ميوانداريى كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان و پارتى ديموكراتى كوردستانى كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی دراوه به راچڵه‌كین تیایدا هاتووه، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به ئاماده‌بوونى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان به‌ڕێوه چوو، هه‌ردوولا له كه‌شوهه‌وايه‌كى ئيجابى و دۆستانه‌دا، به ڕاشكاوى كێشه و گرفته‌كان و بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه دووقووڵييه‌كانيان تاوتوێ كرد".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، "داكۆكى كرايه‌وه له‌سه‌ر زه‌رووره‌تى په‌يوه‌نديى نێوان پارتى و يه‌كێتى به‌تايبه‌تى و سه‌رجه‌م لايه‌نه سياسى و پێكهاته‌كانى كوردستان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى كه زه‌رووره‌تێكى ئه‌م قۆناغه هه‌ستياره‌يه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و بارودۆخه قورسه‌ى له ده‌ره‌نجامى په‌تاى كۆرۆنا و قه‌يرانى دارايى و كێشه‌كانى ديكه‌دا به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا هاتووه.
روونیشكراوه‌ته‌وه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپاتى زه‌رووره‌تى به‌رده‌واميى گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا كرايه‌وه كه ئامانج لێى چاره‌سه‌ركردن و زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه‌كاندا و سووككردنى ئه‌و باره قورسه‌يه له ده‌ره‌نجامى كێشه و قه‌يرانه‌كان كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆى هاووڵاتيان، هه‌روه‌ها داكۆكى له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و پاڵپشتيى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێم و كارى هاوبه‌ش له په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرايه‌وه.
پێشتر راچڵه‌كین بڵاوی كرده‌وه كه به‌پێی زانیارییه‌كانی راچڵه‌كین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی یه‌كێتی و پارتی له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له شاری هه‌ولێر كۆتایی هات و هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان رێككه‌وتن.
به‌پێی هه‌واڵێكی میدیاكانی نزیك له بافڵ تاڵه‌بانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی و نێچرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان كۆتایی هاتووه.
له‌وباره‌یه‌وه فەرید ئەسەسەرد رایگه‌یاندووه: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێککەوتوون لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان و دۆخەکە بەرەو هێوربوونەوە دەچێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: رۆژی 27-7-2020 کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی فراکسیۆنی یەکێتی ئەنجام دەدرێت".