نامه‌یه‌كی ده‌ست نوسی دیانا بۆ فرۆشتن نمایش ده‌كرێت... چی تیادا نوسیوه؟
ڕاچڵه‌كین-
نامه‌یه‌كی شاژنی كۆچكردو دیانا كه له 27 ی حوزه‌یرانی ساڵی 1991 دا نوسیویه‌تی 4 ڕۆژ پێش ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ببێته 30 ساڵ و نامه‌كه‌ش له مه‌زادێكی ئاشكرا بۆ فرۆشتن نمایش ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی پێگه‌ی " ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه دیانا ئه‌م نامه‌یه‌ی بۆ " دودلی بوبلاك" ی هاوڕێی ناردووه و سوپاسی كردوه بۆ ئه‌و دیاریه‌ی بۆی ناردوه و نوسیویه‌تی" هه‌ست به فزوڵی ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بزانم له ساڵی داهاتوو چ دیاریه‌كم بۆ ده‌نێریت و له 10 ساڵی ڕابردوو زۆر شت فێبربووم زۆر سوپاس بۆتۆ دودلی" و هاوكات كۆتای نامه‌كه به ئاماژه‌كانی كۆشكی كنسینگتۆن هاتووه .
شازاده چارلز و دیانا له 29 ی یۆلیۆی 1981 هاوسه‌رگیریان كردوه و ساڵی 1996 ئه‌م دوو هاوسه‌ره له‌یه‌كتر جیابونه‌ته‌وه و دوای ئه‌وه دیانا به ڕوداوێكی هاتوچۆ له پاریس له ساڵی 1997 مردووه و ساڵی 2005 چارلز بۆ جاری دووه‌م هاوسه‌رگیری له‌گه‌لچ "كامیلا باركر پۆلز" كردۆته‌وه.