ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری له زیادبوونی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا ده‌دات به‌هۆی جه‌ژنی قوربانه‌وه
ڕاچڵهكین-
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان ملیۆنه‌ها موسوڵمان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و ئاژه‌ڵ سه‌رده‌بڕن و گۆشته‌كه‌ی ده‌كه‌ن به قوربانی، ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری ده‌دات له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌هۆی چالاكیه‌كانی ئه‌م جه‌ژنه‌وه.
مه‌كته‌بی هه‌رێمی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه سه‌ر به ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیه له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تویته‌ر داوا ده‌كات هاوڵاتیان ڕێ‌و شوێنی پێویست بگرنه به‌ر بۆ ڕێگری كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و هۆشداری ده‌درێت له‌وه‌ی له‌ڕێی كۆبونه‌وه‌كانه‌وه ئه‌م ڤایرۆسه زیاتر بڵاوببێته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ش داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن ڕێ‌و شوێنی پێویست بگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه جێگیره‌ی ئێستا زۆرینه‌ی وڵاته‌كان هه‌یانه به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه و ئه‌ویش ته‌نها له‌ڕێی خۆپارێزیه‌وه به‌ده‌ست دێت و به‌رزی پله‌كانی گه‌رما به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه و ته‌نها ڕێگه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون خۆپارێزیه.