عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ تورکیا هەڵوەشاندەوە

عێراق

02/08/2020     ژمارەی بینراو 360

راچڵەکین-

هێڵی ئاسمانیی عێراق، رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانیان لەگەڵ تورکیا تاکو ١ی ئەیلول هەڵپەساردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢-٨-٢٠٢٠، هێڵێ ئاسمانیی عێراق رایگەیاندووە"بەپێی ئەو ئاگادارکردنەوەى لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقیەوە بۆمان هاتووە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان بۆ تورکیا هەڵوەشاونەتەوە تاکو ١ی ئەیلولی مانگی داهاتوو."

هێڵی ئاسمانیی عێراقی لە راگەیەندراوەکەدا داوای لێبوردن لە گەشتیاران دەکات و دەڵێت:" بابەتەکە لە دەرەوەى ویستی ئێمەیە."

هەر لە چوارچێوەیەدا گەشتی سبەینێ بەغدا بۆ ئیستانبوڵ و سەرجەم گەشتەکانی دیکە هەڵوەشاوەتەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن