سێ بیر وباوەڕی هەڵە سەبارەت بە گێچەڵی سێکسی

ستایل

25/02/2020     ژمارەی بینراو 5257

گێچەڵی سێکسی

ڕاچڵه‌كین-
کۆمەڵێک بیرو باوەڕی چەوت هەیە سەبارەت بە گێچەڵی سێکسی کە ڕێگرن لەوەی ئێمە بتوانین بەشێوەیەکی دروست مامەڵە لەگەڵ حاڵەتەکەدا بکەین چ پێش ڕودانی بێت یاخود دوای ڕودانی.

لێرەدا بە کورتی سێ لەم بیر و باوەڕانە ده‌زانیت:

-گێچەڵی سێکسی چییە؟

لە فراوانترین پێناسەیدا، گێچەڵی سێکسی هەموو دەستلێدانێک، ڕوانینێک، ئاماژەیەک، نمایشێك یاخود کردەیەکی سێکسی دەگرێتەوە لە لایەن هەر کەسێکەوە ئەنجام بدرێت کە لە ڕووی جەستەیی، سۆزداریی یان دەروونیەوە هێزێکی زیاتری لە کەسی گێچەل پێکراو هەبێت.

1- گێچەڵ پێکراوەکە خەتابارە:
ئەمە بیرێکی چەوتە و هیچ کەسێک مافی بەزاندنی سنورە کەسییەکانی کەسێکی تر نییە، ڕاستییەکی نەگۆڕە کە هیچ کات گێچەڵپێکراوەکە تاوانبار نیییە، بە تەواوەتی هەڵەی کەسی گێچەڵکارە و نابێت منداڵ بە تاوانبار یان بەرپرسیار بزانرێت لەم دۆخەدا.

2- گێچەڵکاران بە ئاسانی دەناسرێنەوە:
ئەوەی حاڵەتەکە قورستر دەکات ئەو ڕاستییەیە کە ناتوانین جیایان بکەینەوە، نەباری هاوسەرگیری نە ئاستی کۆمەڵایەتی نە هیچ پلەو پۆست و پێگە و ئاینێک ڕێگر نییە لەوەی گێچەڵکاران بناسرێنەوە. ئەمانە پیشتر چونکە پێشتر زەمینەیەکی باشی متمانە دەڕەخسێنن و دواتر نیەتی خراپی خۆیان دەکەنە کردەوە.

3-ئەگەر برین یان کردەی سێکسی ڕووی نەدابێت بە گێجەڵ حساب نییە:
بەزاندنی سنورە کەسییەکانی منداڵ هەندێک جار نیشاندانی وێنەیەکی نەشیاوە، هەناسەیەکە بە شەهوەتەوە، یاخود دەست لێدانێک یان روانینێکە بە ئارەزووی جنسیەوە، ئەمانە هەمووی بێڕێزی کردنە بە کەسی بەرامبەر و ناڕەحەتکردنیەتی. خودی ئەو بێڕێزی نواندنە گێچەڵە، بەزاندنی سنورەکانی تاکە. با منداڵیش بێت. ئەویش تاکێکی سەربەخۆیە.


س: شیاو نەورۆڵی
ڕاهێنەر و راوێژکاری خێزانی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن