نیشانه‌كانی توشبوون به هه‌ستیاری و كۆرۆنا و ئه‌نفلۆنزا بناسه‌ره‌وه
ڕاچڵه‌كین-
چون بۆ سوپه‌رماركێت له ئێستادا وه‌ك ئه‌وه وایه بچیت به‌دوای ڤایرۆسی كۆرۆنادا بگه‌ڕێیت به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ماك نابه‌ستن یان ئه‌وانه‌ی ڕێز له یاسایی دوركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ناگرن.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی پایز جگه له كۆرۆنا هه‌ریه‌ك له ڤایرۆسه‌كانی ئه‌نفلۆنزا و نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ستیاری ده‌رده‌كه‌ونه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه زۆر گرنگه نیشانه‌ی توشبوون به هه‌ریه‌ك له‌م نه‌خۆشییانه بناسیته‌وه.
زاناكان له زانكۆی باشوری كارۆلینا ڕیز به‌ندی نیشانه‌كانی توشبوون به هه‌ریه‌ك له كۆرۆنا و هه‌ستیاری و ئه‌نفلۆنزایان ڕێكخستوه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی توشبوون پێیان نه‌خۆش سه‌رلێشێواو نه‌بێت و نیشانه‌كانی بناسێته‌وه.
- ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی سه‌رتا نیشانه‌كانی به كۆكه ده‌ست پێده‌كات پێش تا لێهاتن .
- سه‌رمابوون به قوڕگ ئێشه ده‌ست پێده‌كات وه‌ك یه‌كه‌م نیشانه.
-هه‌ستیاری به خوراندنی چاو و پژمین و ئاوهاتنه خواره‌وه به‌لوتدا ده‌ست پێده‌كات.
به كورتی ئه‌مه یه‌كه‌م نیشانه‌ی توشبوونه به هه‌ریه‌ك له‌م نه‌خۆشییانه:
- كۆڤید 19: یه‌كه‌م نیشانه‌ی تا لێهاتن و به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌شه.
- ئه‌نفلۆنزا: یه‌كه‌م نیشانه‌ی به كۆكه ده‌ستپێده‌كات.
- هه‌ڵامه‌ت( سه‌رمابوون): یه‌كه‌م نیشانه‌ی به ئازاری قوڕگ ده‌ست پێده‌كات.
-هه‌ستیاری: یه‌كه‌م نیشانه‌ی به خوراندنی چاو و پژمه و ئاوهاتنه خواره‌وه به‌لوتدا ده‌ستپێده‌كات.
جگه له‌وه‌ش ئه‌وه‌ی توشبوون به كۆرۆنا له‌وانی دیكه جیا ده‌كاته‌وه ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له جه‌سته‌دا زیاتره به به‌راورد به ڤایرۆسه‌كانی ئه‌نفلۆنزا و په‌تای وه‌رزی زستان( هه‌ڵامه‌ت) و توشبووان به كۆرۆنا 14 ڕۆژ و زیاتر ڤایرۆسه‌كه له له‌شیاندا ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام توشبووان به ئه‌نفلۆنزا ته‌نها 7 ڕۆژ به‌ده‌ست نه‌خۆشیه‌كه‌یانه‌وه ده‌ناڵێنن.