پیاوێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

کوردستان

16/09/2020     ژمارەی بینراو 1284

راچڵەکین-

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەناحیەی تەکیەی کاکەمەندی سەر بەقەزای چـەمچەماڵ هاووڵاتییەک بەفـیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هـێنا.
  
شەریف ڕەحیم، وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ بە راچڵەکین-ی ڕاگەیاند، کاتژمێر ٩:٠٠ی ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتییەکی تەمەن 45 ساڵ لە ڕەگەزی نێر هێنرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو کە بەهۆی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو".  

وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەکرد، ڕووداوەکە لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەندی سەر بە قەزای چەمچەماڵ بووە و تەرمەکەش بەمەبەستی لێکۆڵینەوە ڕەوانەس پزیشکی دادی سلێمانی کرا".  

راشیگەیاند، بە گوێرەی پشکنینە سەرەتاییەکان گومانی ئەوەی لێدەکرێت کەسەکە خۆی خنکاندبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن