عێراق.. ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا 300 هەزار كەسی تێپەڕاند

عێراق

16/09/2020     ژمارەی بینراو 252

راچڵەكین-

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 كاتكۆی رابردووی توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوەو بەگوێرەی راگەیاندراوێكیش، 82 كەسی دیكە بەهۆی توشبوونیان بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو كۆی ژمارەی توشبووانیش 300 هەزار كەسی تێپەڕاند.
 
وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردووە، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا، چوار هەزارو 357 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوەو 82 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، لە بەرامبەریشدا سێ هەزارو 895 توشبوو بە تەواوەتی چاكبوونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

ئامارەكە دەریخستووە لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 303 هەزار و 59 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ هەشت هەزارو 248 توشبوو بەرزبووەتەوە، هاوكات ژمارەی چاكبووان گەیشتە 237 هەزار و 241 كەس، كە دەكاتە رێژەی 78.3%ی كۆی توشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن