ئه‌م نه‌خۆشییانه كار له مێشك ده‌كه‌ن
ڕاچڵه‌كین-
پزیشكی ڕوسی " ئه‌لیكسه‌نده‌ر میانسكۆف" ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی ڕوون كردۆته‌وه كه كار له توانای مێشك و فه‌رمانه‌كانی ده‌كات.
میانسكۆف ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی كار له فه‌رمانه‌كانی مێشك ده‌كات بریتیه له" به‌رزی په‌ستانی خوێن كه هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ توشبوون به خه‌ڵه‌فان له گه‌نج و پیره‌كاندا، هاوكات نه‌خۆشی شه‌كره كاریگه‌ری مه‌ترسیداری هه‌یه هاوشێوه‌ی به‌رزی په‌ستانی خوێن "
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت ئه‌م دوو نه‌خۆشییه كار له چاو و گورچیله و مێشك ده‌كات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی خوێ و شه‌كر و وه‌رزشكردن و په‌یڕه‌وكردنی سیستمی خۆراكی ته‌ندروست و خواردنی ده‌رمان له‌كاتی خۆیدا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان له‌گه‌ڵدایه.
دكتۆر میانسكۆف ده‌شڵێت" ڕووداوی ئۆتۆمبێل و توشبوونی مێشك به هه‌وكردن" هۆكاری توشبوونه به خه‌ڵه‌فان، و بۆ خۆپاراستن له‌م حاڵه‌ته باشتر وایه په‌یڕه‌وی سیستمی ژیانێكی ته‌ندروست بكه‌ن و زانیاری پزیشكی پشت گوێ نه‌خه‌ن.