راچڵەكین-
ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی، دیێگۆ مارادۆنا نەشتەرگەری مێشكی بۆ ئەنجامدرا و بەسەركەوتوویی نەشتەرگەرییەكەی كۆتایی هات.
سێباستیان سانچی، بەرپرسی راگەیاندنی مارادۆنا لە هەژماری تایبەتی خۆی راگەیەندراوێكی بڵاوكردوەتەوە و باسی لەوە كردووە كە نەشتەرگەرییەكەی مارادۆنا بەسەركەوتوویی كۆتایی هاتووە و لەئێستادا رەوشی تەندروستیی ناوبراو جێگیرە.
ئەوەش خراوەتەڕوو كە مارادۆنا چەند رۆژێك لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە و تەنها رێگە بە خێزانەكەی دەدرێت سەردانی بكەن.
ئێوارەی دوێنێ، مارادۆنا بە ئەمبوڵانس گەیەندرایە نەخۆشخانە و پزیشكەكان رایانگەیاند كە نەشتەرگەری مێشكی بۆ ئەنجام دەدەن.
دیێگۆ مارادۆنا یەكێكە لە ئەفسانەكانی مێژووی تۆپی پێ و ساڵی ١٩٨٦ جامی جیهانی بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرزكردەوە.