دڵه‌ڕاوكێ
ڕاچڵه‌كین-
ترس و دڵه‌ڕاوكێ بنه‌مای زۆربه‌ی نه‌خۆشییه ده‌روونیه‌كانن یاخود ده‌توانین به هۆكارێك دایبنێین كه‌له دواوه‌ی زۆربه‌ی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان بونییان هه‌یه، دڵه‌ڕاوكێ وه‌كو شله‌ژانێكی ده‌روونی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ شڵه‌ژانه‌كانی (وه‌سواسی، تۆقین، ته‌نگه‌ژه‌ی پاش زه‌بری ده‌روونی) بوونی هه‌بێت یان به‌ده‌ربكه‌وێت ئه‌مانه به شله‌ژانه‌كانی دڵه‌ڕاوكێ (Anxiety Disorder) ناو ده‌بردرێن.
به‌ڵام پێویسته ترس له دڵه‌ڕاوكێ جیا بكرێته‌وه، به‌وه‌ی كه ترس سه‌رچاوه‌كه‌ی دیاره وه‌كو ترس له ده‌نگی به‌رز. له‌به‌رامبه‌ردا دڵه‌ڕاوكێ سه‌رچاوه‌كه‌ی نادیاره بۆ نموونه قوتابیه‌ك دڵه‌ڕاوكێی تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌م دڵه‌ڕاوكێیه له تاقیكردنه‌وه‌كه نییه، به‌ڵكو له ئه‌نجامه‌كه‌یه‌تی كه نازانێ ده‌رده‌چێت یان نا، خاڵێكی تری جیاوازی ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌وه‌دایه كه ترس زگماكیه، منداڵ له ته‌مه‌نی شه‌ش مانگی له هه‌ندێ شت وه‌كو ده‌نگی به‌رز یان له‌ده‌ستدانی پاڵپشتی ده‌ترسێت)، به‌ڵام دڵه‌ڕاوكێ بریتییه له‌كۆمه‌ڵێك هه‌ڵچوون كه له‌دوای ته‌مه‌نی (3-4)ساڵی به‌دیارده‌كه‌وێت.
نیشانە جەستەیەکانی دڵەڕاوکێ:
1- گرفتی خەوتن وەک كەم خەویی
2- ئازار و هیلاکی ماسولکە
3- زیادبوونی لێدانی دڵ
4- لاوازبوونی سیستەمی بەرگری لەش
5- بەرزبوونەوەی شەکری خوێن
6- زیادبوونی کێش
7- تەنگەنەفەسی و خێرایی لە هەناسەدان
8- کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکس
9- گرفتی هەرس و ڕیخۆڵە