دوو کەس بە تۆمەتی ئەشکەنجەدانی گەنجێک دەستگیرکران

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 165

راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە: دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بڵاوبووەوە کە تیایدا گەنجێک پیشان دەدرێت کە لێدراوە و ئەشکەنجە دراوە، هێزەکانمان لە بەڕێوەبەایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەدەم کێشەکەوە چوون.

ئاماژەی بەوەشکرد: دوای بەدواداچوونەکان دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی هەولێر لە بەشی پۆلیسی بنەسڵاوە بنکەی دارەتوو، توانیان لە ماوەیەکی کەمدا هەردوو تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیربکەن و رادەستی یاسایان بکەن، لە داهاتوویەکی نزیکدا زانیاری وردتر لەسەر رووداوەکە بڵاودەکەینەوە

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن