چی بکەین کاتێک پارچەی کۆسەرە یا لەحیم یان هەر تەنێکی نامۆ دەچێتە چاو؟

تەندروستی

20/11/2020     ژمارەی بینراو 915

چاو


ڕاچڵه‌كین-

کاتێک پارچە یا هەر شتێک دەچێتە چاو تکایە بۆ سەلامەتی چاوت ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکە كه‌ دكتۆر ئه‌بوبه‌كه‌ر پسپۆری نەشەرگەری و نەخۆشیەکانی چاو له‌م بابه‌ته‌دا باسیده‌كات.

1- تکایە چاو مەخەرە ناو ئاو چونکە ئاوی ماڵان خوێ و کانزاکانی تێدایە لەوانەیە وردە زیندەوەر وبەکتریای تێدابێت کە دەبێتە هۆی زیاتر ئەزیەتدان وماندوکردنی چاو لەوانەیە ببێتە هۆی هەوکردن.

2- تکایە هەوڵمەدە خۆت یا هاوڕێیەکت پارچەکە دەربێنێت بە تایبەتی بە پارە چونکە پارە دەستاودەستی زۆر کردوە لەوانەیە میکڕۆبی مەترسیداری پێوەبێت.

3- تکایە قەترەی سڕکرن واتە بەنج بە بەردەوامی بەکار مەهێنە چونکە ئەو قەترانە کاریگەریەکەی تەنها بۆ 20-30 خولەکە بەڵام کاریگەری لاوەکی زۆرە دەبێتە هۆی درەنگ چاکبونەوەی برینداری چاو
تکایە زۆر دوایمەخە و پشتگوێی مەخە چونکە تا زیاتر بمێنێتەوە زیاتر ئازاری چاو دەدات و پارجەی ئاسن ژەنگ دروست دەکات .

چیبکەین؟
هەوڵبدە بە زوترین کات بگەیتە لای پزیشکێکی چاو ئەگەر پزیشک نەبوو لەوکاتەدا دەتوانی قەترە یا مەڵهەمی دژە بەکتریا بکەیتە چاو تا دەگەیتە لای پزیشک.
دەرهێنانی پارچە لای پیشک ئاسانە بە دەرزیەکی پاکی بچوکی وەک دەرزی ئەنسۆلین دەردەهێنرێ بەبێ ئازاردان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن