ھەزار و ٧٨٦ کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون

عێراق

21/11/2020     ژمارەی بینراو 253

راچڵەکین-

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند،  ھەزار و ٧٨٦ کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون و ٤٢ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتکۆی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند،  ھەزار و  ٧٨٦ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون، ٤٢ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و دوو ھەزار و ٦٤٦ کەسی دیکە لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەدا هاتووە، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە ٥٣٣ ھەزار و ٥٥٥ کەس و لەو ژمارەیەش ١١ ھەزار و  ٩٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٦٣ ھەزار و ٤٠ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن