كه‌ی‌ دارەکان دەرەمێو یاخود جەوی دروست دەکەن؟

کشتوکاڵ

23/11/2020     ژمارەی بینراو 691

دەرەمێو

ڕاچڵه‌كین-
زۆربەی دارەکان جۆرێک لەچەکی بەرگریان هەیە بۆ رووبەروبونەوەی نەخۆشیەکان وەک نەخۆشیە کەڕویەکان، ڤایرۆسیەکان، بەکتریاکان، یاخود داخڵبونی مێروه‌كان، ئەوچەکەش بەدوو شێوە دەبینرێت جۆرێکیان کە دارە ناوک بەردینەکان دەری دەکەن وەک قەیسی ،قۆخ،بادام،گێلاس،..هتد، چەند ناوێکی پێدەڵێن وەک جەوی،جیوە،جەوت ، بەحاڵەتەکەش یاخودبڵێین بە نەخۆشیەکەش دەوترێت کەتیرەبوونی دار بەڵام هەندێک داری ترمان هەن بەکەتیرە نابن بەڵکو دەرەمێو دەردەدەن کە مادەیەکی شلی ڕەشە یاخود مێویە وەک داری توو سنه‌وبەر..هتد ،پێکهاتەی دەرەمێو بەهێزترە دژی نەخۆشیەکان بەبەراورد بە جەوی(جەوت،جیوە،کەتیرە) بۆیە لەبازارەکانیش نرخی کیلۆی تا50 هەزاریش بەرزبۆتەوە کە لەلایه‌ن هەندێک ڕەچەڵەکی هەنگ کۆدەکرێتەوە بەڵام جەوی ناوک بەردینەکان لەئێستادا کیلۆی تەنها 2 هەزار دەکات.

چکاتێک دارەکان دەرەمێو یاخود جەوی.. درووست دەکەن و دەری دەدەن؟

ئەوکاتانەی کەدارەکان بریندار دەکرێن و بەرکەوتەیان دەبێت لەگەڵ بەکتریاو کەڕوو ڤایرۆسەکان یاخود داخلبوونی مێروه‌كان به لاشەی دارەکە، یان قڵیشان لە توێکڵ و دارەکە ڕووبدات جگە لەوەش توێکڵی داری ناوک بەردینەکان کەم بەرگری و ناسکە بۆیە لەو ژینگانەی شێ و نەخۆشی زۆرە زووتر نەخۆشی داخلی دەبێت هەربۆیە زووتریش جەوی دەردەکات، یان کەئاو زپڵ لەبنی دارەکە نزیک بوو تووشی جەوی دەردان دەبن،ئەوخاکانەی ئاوی زەمینیان بەرزە یان هەواگۆرکێیان خراپەو ده‌رچوونی ئاویان باش نییە دارەکان زووتر تووشی حاڵەتی بەکەتیرە بوون دەبن چونکە ڕەگەکانیان بەوهۆیەوە شی دەبێتەوەو ئەگەنن لەوێشەوە واتە لە ڕەگەکانی نەخۆشیەکان بەرزدەبنەوە بۆ ناو قەدی دارەکەو تووشی جەوی دەردان دەبن لە قەدی سەرەکییان.

زۆردەردانی جەویش دارەکە ماندوو دەکات بەوهۆیەوە نەخۆشیەکە زاڵ دەبێت بەسەر بەرگری دارەکەداو لەئاکامە دارەکە وشک دەبێت و دەمرێت، بۆ پشتگیری کردن لەداری ناوک بەردینەکان پێوویستە دوای هەڵپاچین لەوەرزی زستاندا چەندجارێک سەرتاپای دارەکە بە دەرمانی دژەنەخۆشیەکان بڕشێنرێت و بشۆرێتەوە نموونە دەرمانە چەورە دەتوانرێت ئەم کارە بکات،یان هەردەرمانێکی تر کە دژی نەخۆشیەکان بێت.بۆ ئەودارانەی کە دەڕەمێو دەردەدەن پێویستە ئەوانیش لە وەرزی زستان و لە کاتی متبوونیان هەڵپاچینیان بۆبکرێت دوای هەڵپاچینیش ڕشاندنێکی زستانەی حەشەری و نەخۆشیەکانیان بۆبکرێت تا برینەکەیان تووشی نەخۆشی نەبێت.

ئا: سعید ملا

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن