له حاڵه‌تی توڕه‌بوندا ته‌ڵاق ده‌كه‌وێت؟
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌م پرسیاره یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی كه به‌شێك له هاوسه‌ران ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی فه‌توای میسریان كردوه، یه‌كێك له‌وانه پیاوێكی ته‌مه‌ن 60 ساڵانه كه توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌یه و باسی له‌وه كردوه دۆخی نه‌خۆشییه‌كه‌ی وایكردوه كه زوو كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ست بدات و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات و له یه‌كێك له جاره‌كاندا به هاوسه‌ره‌كه‌ی وتووه سێ به سێ ته‌ڵاقت كه‌وتبێت.
ئه‌م پیاوه ده‌پرسێت له حاڵه‌تی توڕه‌یدا ئه‌مه‌ی وتووه ئایا ته‌ڵاقیان كه‌وتووه یان ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه لای هاوسه‌ره‌كه‌ی؟
دكتۆر عه‌لی جومعه موفتی پێشووی میسر وه‌ڵامیداته‌وه و ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌و مه‌رجه‌ی له دۆخی توڕه‌یدا بێت و ئاگای له‌خۆی نه‌بێت و كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ست بدات هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌ڵاقبدات ئه‌وه له هیچ جارێكی وتنه‌كه‌یدا ته‌ڵاقی ناكه‌وێت و په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو هاوسه‌ره به‌رده‌وام ده‌بێت"