بووك و زاوا
ڕاچڵه‌كین-
پۆلیسی میسر بوك و زاوایه‌كی ده‌ستگیر كرد له شه‌وی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یاندا دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دراوسێكانیانه‌وه سكاڵایان لێكرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگێكی نامۆ له ماڵه‌كه‌یان هاتووه.
ئه‌م دوو هاوسه‌ره بۆ به‌سه‌ربردنی مانگی هه‌نگوینی چونه‌ته جێگه‌یه‌كی گه‌شتیاری له میسر و كاته‌كه‌یان به گونجاو زانیوه و گه‌ڕاون به‌دوای پارچه‌ی مێژووی له‌و شوێنه‌ی تیایدا ماونه‌ته‌وه و دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسیان لێ ئاگاداركراوه‌ته ده‌ستگیر كراون.
دوای گه‌یشتنی پۆلیس به شوێنه‌كه ئه‌م دوو هاوسه‌ره دانیان به‌وه‌دا ناوه كه له چێشتخانه‌كه چاڵێكیان دۆزیه‌وته‌وه كه 10 پارچه‌ی مێژووی تایبه‌ت به میسریه‌كانی تیادا بووه و ئه‌م دوو هاوسه‌ره به تاوانی گه‌ڕان به‌دوای ئاسه‌وار ده‌ستگیر كراون.