هۆكارهكانی ناڕێكی سوڕی مانگانه
ڕاچڵهكین-
بە گشتی ئافرەت لە ماوەی ھەر (21-35 )ڕۆژێکدا دەکەوێتە سەر خوێن و زۆربەی ئافرەتانیش لە ھەر (28)ڕۆژێکدا، ئەگەر لەم ماوەیە زیاتر بوو و دواکەوت ئەوا پێویستت بە پشکنینە و دەکرێ ھۆکارەکەی یەکێک لەمانە بێت كه دكتۆره هودا پزیشكی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون لهم بابهتهدا ئاماژهی بۆ دهكات.
1- سترێس،فشاری دەروونی و قەلەقی
2- زۆر لاوازی و کەمیی کێشی جەستە
3- قەڵەوی
4-پەیدابوونی کیسی ھێلکەدان
5-دەرمانی ڕێگری کردن لە منداڵبوون(حەبی مەنع)
6- نەخۆشییە درێژخایەنەکان وەکو شەکرە و celiac disease
7-ھەبوونی نیشانەکانی پێش تەمەنی نائومێدی(تەمەنی وەستانی سوڕی مانگانە)
8-کێشەی ھۆرمۆنی پایرۆید (ھەردوو جۆرەکەی غوددە)
تێبینی: تەنھا لەم دوو کاتەدا ناڕێکی سووڕەکە ئاساییە:
1- سەرەتا و دەسپێکی یەکەم عادەی
2- کۆتایی سوورەکە لە دوای تەمەنی نا ئومێدی