له په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا په‌یامنێرێك دزی لێكرا
ڕاچڵه‌كین-
په‌یامنێرێكی ته‌له‌فیزۆنی ئیكوادۆر له په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا له‌لایه‌ن دزێكه‌وه به چه‌ك هێرش كرایه سه‌ری و مۆبایله‌كه‌ی لێ سه‌ند.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه دییگۆ ئۆردینۆلا په‌یامنێری وه‌رزشی كه‌ناڵی "DIRECTV" له په‌خشی ڕاسته‌وخۆ و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای" مۆنۆ مێنتال" له شاری گوایاكیل هه‌واڵی گواستۆته‌وه و له‌و كاته‌دا به چه‌ك كه‌سێك هێرشی كردۆته سه‌ر.
دییگۆ له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تویته‌ر ئه‌م گرته ڤیدیۆییه‌ی كاتی په‌خشی ڕاسته‌وخۆكه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و نوسیویه‌تی" ته‌نانه‌ت كاتژمێر 1 ی نیوه‌ڕۆ ناتوانین به ئارامی كاره‌كانمان بكه‌ین"
له‌لای خۆیانه‌وه پۆلیسی ئیكوادۆر به‌ڵێنیان به دییگۆ داوه كه ئه‌م كه‌سه بدۆزنه‌وه و سزای بده‌ن.