ڤیدیۆ: به‌ نمایشكردنی بڕێكی زۆر له‌ پاره‌ خۆیان به‌ گرتدا

کەلتوور

16/03/2021     ژمارەی بینراو 85

به‌ نمایشكردنی بڕێكی زۆر له‌ پاره‌ خۆیان به‌ گرتدا

ڕاچڵه‌كین-

ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌ ئاشكرایان كرد ئه‌و كه‌سانه‌يان ده‌ستگیر كردوه‌ كه‌ ڤیدیۆیی بڕێكی زۆر له‌ پاره‌یان بڵاوكرده‌وه‌ و نه‌ده‌زانرا پاره‌كه‌یان له‌ كوێ بووه‌.

وته‌بێژی پۆلیسی سعودیه‌ له‌ ناوچه‌ی سنوری باكوری سعودیه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ كه‌ توانیویانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ ڤیدیۆیی بڕێكی زۆر له‌ پاره‌یان بڵاوكردۆته‌وه‌ و به‌ڕه‌گه‌ز پاكستانین و ته‌مه‌نیان 40-50 ساڵێك ده‌بێت.

بڕی پاره‌كه‌ 85 هه‌زار ڕیاڵی سعودی بووه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 16 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و ئه‌م دوو كه‌سه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ دادگا كراون بۆ ئه‌وه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.

 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن