بوكی خێزانی شاهانه به مه‌رجێك ده‌توانێت ببێته‌وه به ئه‌كته‌ر
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
نوسه‌ری به‌ریتانی "ئه‌ندرۆ مۆرتۆن" باس له‌وه ده‌كات كه شاژنه " ئه‌لیزابێس" ی دووه‌م میگن ی هاوسه‌ری شازاده هاری نه‌وه‌ی ئاگاداركردۆته‌وه به دووركه‌وتنه‌وه له ئه‌ركه شاهانه‌ییه‌كان ده‌توانێت بچێته‌وه ئه‌و بواره‌ی پێشتر كاری تیادا كردوه كه ئه‌كته‌ری بووه.
مۆرتۆن كه نوسه‌ری كتێبی" دیانا.. له چیرۆكه ڕاسته‌قینه‌كه‌یدا" یه زۆرترین فرۆشی هه‌بووه ساڵی 1992 و ئه‌م نوسه‌ره ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه شاژن به‌ته‌واوه‌تی میگن و هاری ئازاد كردوه كه ده‌توانن هه‌رچیه‌ك ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن به‌و مه‌رجه‌ی له ئه‌ركه شاهانه‌ییه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه.
میگن پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاری هاوسه‌رگیری بكات له درامای Suits ڕۆڵی بینیوه و ساڵی 2016 ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ هاری هاوسه‌رگیری كرد له‌كاری هونه‌ری دوور كه‌وتۆته‌وه و له ساڵی 2020 ه‌وه ئه‌م دوو هاوسه‌ره له ئه‌ركه شاهانه‌ییه‌كانیان دوور كه‌وتونه‌ته‌وه.