پیاوێك له یه‌ك كاتدا په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ 35 ئافره‌ت هه‌بووه
ڕاچڵهكین-
ڕه‌نگه هه‌ندێك كه‌س چێژ له‌وه ببینن له یه‌ك كاتدا له‌گه‌ڵ زیاتر له یه‌ك كه‌س په‌یوه‌ندی سۆزداریان هه‌بێت به‌ڵام پیاوێكی ژاپۆنی له یه‌ك كاتدا له‌گه‌ڵ 35 ئافره‌ت په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هه‌بووه و ئه‌و ڕیكۆرده‌ی شكاندوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ده‌یلی ستار" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه، ئه‌م گه‌نجه كه ناوی" تاكاشی میاگاوا" یه له یه‌ك كاتدا په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ 35 ئافره‌ت هه‌بووه و به درێژای ساڵ دیاری یادی له‌دایكبوونی بۆ چووه له‌لایه‌ن ئه‌م ئافره‌تانه‌وه و به هه‌ر یه‌كێكیان به‌روارێكی جیاوازی ووتوه بۆ ڕۆژی له‌دایكبوونه‌كه‌ی.
میاگاوا ته‌مه‌نی 39 ساڵه و پلانه‌كه‌ی به باشی به‌ڕێوه چووه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ئاشكرا بووه و هه‌ریه‌ك له ئافره‌ته‌كان له ته‌مه‌نی جیاوازدا بوون.
ئه‌م گه‌نجه بڕێكی زۆر له دیاری له‌لایه‌ن ئه‌م 35 ئافره‌ته‌وه بۆ چووه كه نرخیان گه‌یشتۆته 100000 یه‌ن ی ژاپۆنی و ئه‌مه جگه له جلوبه‌رگ و پاره و له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه ئه‌م ئافره‌تانه به‌وه‌یان زانیوه كه هه‌مویان له‌گه‌ڵ یه‌ك پیاو په‌یوه‌ندیان هه‌یه و هه‌موویان به یه‌كه‌وه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركردوه.