چۆنیه‌تی ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی خوێنبەرە چێوەییەکانی لەش

تەندروستی

12/05/2021     ژمارەی بینراو 299

چۆنیه‌تی ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی خوێنبەرە چێوەییەکانی لەش


ڕاچڵه‌كین-

نەخۆشی خوێنبەرە چێوەییەکانی لەش نەخۆشیەکی باوی سیستەمی سوڕانی خوێنە، کە دەبنە هۆی تەسک بونەوەی خوێنبەرەکان و کەم بونەوەی ڕۆشتنی خوێن پیایاندا، دكتۆر ئارام پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و سنگ و بۆرییه‌كانی خوێن له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌ چۆنیه‌تی ده‌ست نیشانكردنی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌كات.

هەندێک پشکنینی گرنگ هەیە کە پزیشک پشتی پێدەبەستێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییە چێوەییەکانی لەش کە ئەم پشکنینانە دەگرێتەوە: 
1- پشکنینی فیزیایی: کە چەند پشکنینێک ئەگرێتەوە کە پزیشک ئەنجامی ئەدات بۆت وەکو پشکنینی لێدانی خوێنبەرەکان ئەکات و سەرنجی ئەوە ئەدات لێدانەکە لاوازە یاخود نییە هی ئەو خوێنبەرەی کاری تێکراوە،
 ئامێری ستیپۆسکۆپ بەکاردێنیت بۆ گوێ گرتن لە دەنگ لە خوێنبەرەکاندا، ئەگەر چاکبوونەوەی برین زۆر دوابکەوێت، دابەزینی پەستانی خوێن لەو پەڵەی کاری تێکراوە، ئەمانە هەمووی وا ئەکەن گومانی نەخۆشی خوێنبەرە چێوەیەکان هەبێت.

2- پشکنینی بەراوردکاری لە نێوان پەستانی خوێن لە قولەپێ و پەستانی خوێن لە قۆڵدا، پزیشک بۆ خوێندنەوەی پەستانی خوێن، ئامێری پێوانی پەستانی خوێن  و ئامێڕێکی تایبەتی سۆنەر بەکارئەهێنێت بۆ هەڵسەنگاندنی ڕۆشتنی خوێن، لەوانەیە وا پێویست بکات ئامێری ترێدمیڵ بەکاربێت و پێش بەکارهێنان و پاش بەکارهێنانی خوێندنەوەی پەستانی خوێن ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی ڕاددەی توندی تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکە دیاری بکرێت. 

3- سۆنەر: سۆنەری دۆپلەر بەکاردێت بۆ هەڵسەنگاندنی ڕۆشتنی خوێن بە بۆری خوێنەکاندا و دیاریکردنی تەسکبوونەوە و هەر گیرانێک هەبێت. 

4- لە ڕێگەی تیشکی ملەوەنەوە کە بینینی بۆری خوێنەکان بە بەکارهێنانی ماددە ڕەنگکەرەکان و تیشکی ئێکس-ڕەی، سی تی سکان یاخود MRI، ئەکرێت بە شێوەی قەستەرە ئەنجام بدرێت بەبەکارهێنانی کاسیتەر کە تیوبێکی بچووکە و ئەکرێتە ناو خوێنبەرەکەوە بۆ دەستنیشانکردن و ئەگەر پێویست بوو وەک چارەسەر بەکاردێت بۆ کردنەوەی گیرانەکە، یاخود فراوانکردنی تەسکبوونەوەکە، ئەکرێ باڵۆنی بچوک دابنرێت بۆ باشترکردنی ڕۆشتنی خوێن ، یان هەندێک جار لە ڕێگەیەوە دەرمان ئەکرێتە ناو بۆری خوێنەکەوە.

5- پشکنینی خوێن: بەکاردێت بۆ زانینی ڕێژەی چەوری سیانی و کۆڵیستڕۆل.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن