وێنە.. لە سنووری سلێمانی لە دوو رووداوی هاتووچۆدا حەوت کەس بوونە قوربانی

کوردستان

14/05/2021     ژمارەی بینراو 306

راچڵەکین-

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای سەرەکی کەرکوک - سلێمانی نزیک بانی مەقان دووکەس گیانیان لەدەستدا، هەروەها لە رووداوێکی هاتووچۆی دیکە لە نزیک گوندی فەیاڵ پێنج هاووڵاتی بریندار بوون.

تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویکردووەتەوە، کەمێک پێش ئێستا لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای کەرکوک ــ سلێمانی نزیک مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ، دوو گەنجی تەمەن ( ١٩و٢٠ ) ساڵ گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو،دوای گەیاندنیان بە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کران.
 
لە لایەکی دیکەوە هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر ۱۲:۳٠ خولەکی نیوەڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئوتومبیلدا لە نزیک گوندی فەیاڵ روویدا و بووە هۆی برینداربوونی پێنج کەس کە سەرجەمیان سەرنشینی تۆیۆتا کرۆلاکە بوون. 

هاتووچۆی سلێمانی دەشڵێت: هۆکاری رووداوەکە ئەگەڕێتەوە بۆ شۆفێری ئوتومبیلی جۆری BMW بەهۆی چوونە سەر سایدی بەرامبەر. 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن