ژمارەی تووشبووانی كۆڕۆنا لەعیراق بەشێوەیەكی بەرچاو كەمدەبێتەوە

عێراق

14/05/2021     ژمارەی بینراو 222

راچڵەكین –

ژمارەی تووشبوون بە پەتای كۆڕۆنا لە عیراق كەمترین رێژە لەماوەی مانگێكدا تۆمار دەكات، وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا نزیكەی پێنج هەزارو 770 كەس چاكبوونەتەوەو 27 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 767 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای كۆڕۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەریشدا پێنج هەزارو 769 تووشبوو چاكبوونەتەوە.

بەگوێرەی ئامارەكەی ئەو وەزارەتە، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆڕۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ملیۆنێك و 134 هەزار و 859 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش تائێستا ملیۆنیك و 34 هەزار و 316 كەس چاكبوونەتەوەو پەتاكەیان تێپەڕاندووە، كە دەكاتە رێژەی 91%ی كۆی تووشبووان، هاوكات 15 هەزارو 910 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن