راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، خوێندنگەكاین سنوورەكە لەدەستپێكردنی هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن ئاگادار دەكاتەوە.
وەك لەنووسراوی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیدا هاتووە، هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن لەڕۆژی 4ی تشرینی یەكمەی 2026 دەستیپێكردووەو ماوەی 45 ڕۆژ دەخایەنێت.
هاوكات داوا كراوە هەر قوتابخانەو خوێندنگەیەك تەواوی هەوڵی خۆیان بدەن بۆ ئەوەی لانی كەم پێنج خوێندكار لەماوەی هەڵمەتەكەدا بگەڕێننەوە بەرخوێندن.