نەوتی خاو لەبازاڕەكانی جیهان نرخێكی نوێی تۆماركرد

ئابوری

14/05/2021     ژمارەی بینراو 345

راچڵەكین –

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی گەورەی تۆماركردو هەر بەرمیلێكی برێنت نزیكەی دوو دۆلار چووە نرخەكەی.

كەمێك پێش ئێستا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ 68 دۆلارو 45 سەنت بەرزبووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ هەینی 14-5-2021، بە 66 دۆلارو 82 سەنت مامەڵەی پێوە كرابوو.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساسیش بەهەمان شێوە بەرزبووەوەو گەیشتە 65 دۆلارو 13 سەنت، كە بەیانی ئەمڕۆ بە 63 دۆلارو 66 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن