چین بەمەرج ئامادەیە پێشوازی لە قالیباف بكات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 387

راچڵەكین-

پێگەی ئیكۆ ئێران بڵاویكردووەتەوە، چین چەند مەرجێكی بۆ پێشوازیكردن لە سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دانەوە.

پێگە ئێرانییەكە لەزاری حسێن مەرعەشی، ئەمینداری گشتی پارتی كادرانی بونیاتنەر بڵاویكردووەتەوە، پەكین بۆ پێشوازیكردن لە محەممەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران چەند مەرجێكی بۆ تاران داناوە لەوانە كردنەوەی گەرووی هورمز، وەرنەگرتنی باج لەو كەشتییانەی بە گەرووەكەدا تێدەپەڕن، ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئەمریكاو سعودیە.

بەگوێرەی ئەو مەرجانە بێت كە كەناڵی ئەلحەدەسی عەرەبی لەپێگە ئێرانییەكەوە وەریگرتووە، پەكین وا دەبینێت سەقامگیری پەیوەندییەكانی ئێران لەگەڵ ئەمریكاو سعودیە، هۆكارێكی كاریگەرە بۆ فراوانبوونی پەیوەندییەكان لەگەڵ تاران

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن