عەلی قەرەداغی جەژنانە بۆ دانیشتوانی قودس و غەززە رەوانە دەكات

کوردستان

14/05/2021     ژمارەی بینراو 1502

راچڵەكین –

دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانیی زانایانی ئیسلامی، بڕێك پارە وەك جەژنانە بۆ هاووڵاتیانی فەڵەستینی دانیشتوانی هەردوو شاری قودس و غەززە رەوانە دەكات، دەشڵێت، ئەم كارە وەك پاڵپشتییەكە بۆ خۆڕاگریی فەڵەستینییەكان.

عەلی قەرەداغی لە پەیامێكدا كە لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە، نووسیویەتی: لەگەڵ كوڕو نەوەكانم رێككەوتین بۆ رەوانەكردنی جەژنانە بۆ كەسوكارمان لە عەززەو قودس و ئەقسا، بۆ ئەو مەبەستەش بڕی زیاتر لە 2500 دۆلارمان كۆكردەوە.

ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانیی زانایانی ئیسلامی لەبارەی ئەو كارەیەوە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمە ریایی نییە، بەڵكو بانگەوازێكە بۆ پاڵپشتیكردن لە خۆڕاگریی فەڵەستینییەكان ئەگەر بە بڕێكی كەمیش بێت.

دكتۆر عەلی قەرەداغی باسی لەوەشكردووە كە لە قورئاندا هاتووە قوربانیدان بە پارە لەپێش قوربانیدانە بە گیان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن