هه‌واڵێكی خۆش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتوه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
سه‌نته‌ره‌كانی كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رده‌گرن چیتر پێویستیان به به‌كارهێنانی ده‌مامك نییه ئه‌گه‌ر له شوێنی كراوه بن یان داخراو.
سه‌نته‌ری "CDC" ئه‌مه‌ریكی له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێنمایی نوێ ئاشكرای كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتوه چیتر پێویستیان به ده‌مامك نییه مه‌گه‌ر ته‌نها له‌و حاڵه‌تانه‌دا نه‌بێت كه بچنه نه‌خۆشخانه یان شوێنه‌كه مه‌رجی ئه‌وه بێت كه ده‌مامك به‌كاربهێنیت یان له‌ناو فڕۆكه‌دا بیت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی"CNBC" ی هه‌واڵی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه به‌گوێره‌ی دواین ڕێنمایی ڕێكخراوه ئه‌مه‌ریكیه‌كه تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینیان به‌كارهێناوه و به‌ڵام له لابردنی ده‌مامك دودڵن ئه‌وه چیتر دودڵ نه‌بن و ته‌نانه‌ت پێویست به‌وه ناكات په‌یڕه‌وی سیستمی دووری كۆمه‌ڵایه‌تیش بكه‌ن.
تا ئێستا له ئه‌مه‌ریكا %59 ی هاوڵاتیان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنایان وه‌رگرتوه و به‌رده‌وام ڕێژه‌ی توشبوون و مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوو له كه‌مبوونه.