هه‌وكردنی گه‌ده ده‌گۆڕێت بۆ شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده؟
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
دكتۆر مارات زیناتۆلین پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس هۆكاری توشبوون به هه‌وكردنی گه‌ده و په‌یوه‌ندی به توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده ده‌خاته ڕوو.
ئه‌م پسپۆڕه باس له‌وه ده‌كات چه‌ندین جۆری جیاوازی هه‌وكردنی گه‌ده‌ی درێژخایه‌ن هه‌یه، به‌ڵام %80 ی هه‌وكردنی گه‌ده هۆكاره‌كه‌ی به‌كتریایه و به‌شێكی دیكه هۆكاره‌كه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێكهاته‌ی ناو ڕیخۆڵه‌یه بۆ گه‌ده و هه‌ندێكجاریش ده‌رمانه دژه هه‌وكردنه‌كان هۆكارن بۆ ئه‌م حاڵه‌ته.
هه‌وكردنی دیواری گه‌ده ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت ئه‌وه زیان به ڕژێنه‌كانی دیواری گه‌ده ده‌گه‌یه‌نێت و دواتر گرفت له خانه‌كانی گه‌ده‌دا دروست ده‌كات و كۆتاییه‌كه‌ی ده‌بێته شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده.
دكتۆر مارات ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات %4 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی هه‌وكردنی درێژخایه‌نی گه‌ده ده‌بن كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 50-60 ساڵدایه دواتر توشی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده ده‌بن