تاڤگه توشبوونی به نه‌خۆشییه‌ك ئاشكرا كرد
ڕاچڵه‌كین-
خانمه ڕاگه‌یاندنكاری دیار "تاڤگه محه‌مه‌د" كه ئێستا به‌ڕێوبه‌ری چالاكی وێژه‌ییه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕۆشنبیری هونه‌ری و له كاری ڕاگه‌یاندن دوور كه‌وتۆته‌وه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كه‌ركوك ئاماژه‌ی بۆ خراپی دۆخی ته‌ندروستی كرد كه زۆر باش نییه.
ئه‌م خانمه باس له‌وه ده‌كات دۆخی ته‌ندروستی زۆر باش نییه و توشی نه‌خۆشی فه‌قه‌رات و ئینزیلاق بووه و هه‌وڵی ئه‌وه‌یداوه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌ی ڕابێت.
تاڤگه له دیمانه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه له زۆر بواری ڕاگه‌یاندن كاری كردوه و جێ په‌نجه‌ی خۆی جێهێشتوه و له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندنی ئێستا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات بێژه‌ر و پێشكه‌شكار هه‌یه به پێكه‌نین یان جوڵه‌یه‌ك یان جلوبه‌رگه‌كه‌ی ده‌بێته كه‌سێكی ناودار و دۆخه‌كه گه‌یشتوه به‌م ئاسته و پێویسته ڕاگه‌یاندن به یاسا ڕێكبخرێت.