نانسی به دزی تۆمه‌تباره
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
به‌م دواییانه خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی" نانسی عه‌جره‌م" ئاهه‌نگی بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین ئه‌لبومی گۆرانی سازكرد و ڤیدیۆیی به‌رهه‌مه‌كانی له چه‌ناڵی تایبه‌ت به‌خۆی له یوتیوب بڵاوكرده‌وه و هه‌ریه‌كه‌یان زیاتر له ملیۆنێك بینه‌ریان هه‌بووه.
یه‌كێك له كلیپه‌كانی نانسی كه به جلوبه‌رگێكی ڕه‌نگ ڕه‌شه‌وه له‌كه‌ناری ده‌ریایه‌ك ده‌ركه‌وتوه به‌رهه‌می " حبك بیقوی" بڵاوكردۆته‌وه، هه‌ردوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه نانسی به دزینی ئاوازی هونه‌رمه‌ند محمد المجذوب تۆمه‌تبار كرا كه بۆ به‌رهه‌می "اغنیه گلع النهار" دایناوه و چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا بڵاویكردۆته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه هونه‌رمه‌ند محمد المجذوب تا ئێستا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نه‌بووه و ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه نانسی به دزینی ئاوازی گۆرانی هونه‌رمه‌ندانی دیكه تۆمه‌تبار بكرێت.