پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ لە ئینگلتەرا دیاریكران

وەرزش

03/06/2021     ژمارەی بینراو 322

راچڵەكین-

ناوی پاڵێوراوان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ كە لەلایەن یەكێتی یاریزانە پیشەگەرەكانی تۆپی پێی ئینگلتەرا (PFA)، رێكدەخرێت، ئاشكرا كرا.

چوار یاریزانی یانەی مانچستەر ستی كە وەرزی رابردوویان لە لووتكە تەواوكرد ناویان پاڵێوراوە بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی ٢٠٢١.

لە یانەی مانستی پاڵەوانی وەرزی رابردووی پرێمیەر لیگ ھەریەك لە، ئیلكای گوندۆغان، كیڤن دی برۆین، فیل فۆدن و رۆبن دیاس لە لیستی پاڵێوراواندان

برونۆ فێرناندێز، لە مانچستەر یونایتد و ھاری كەین لە تۆتنھام پاڵێوراوانی دیكەی بردنەوەی خەڵاتەكەن.

بۆ باشترین یاریزانی لاو لە ئینگلتەرا، ئەوە لە ماچستەر ستیەوە ناوی فیل فۆدن، بۆ ئەو بڕگەیەش پاڵێوراوە، لەگەل ئەویشدا ھەریەك لە بۆكایۆ ساكا لە ئارسیناڵ، دیكلان رایز لە وێستھام یونایتد، ماسۆن مۆنت لە چێڵسی، ماسۆن گرینوود لە مانچستەر یونایتد و لە لیڤەرپوولەوە ترینت ئالیكساندەر -ئارنۆڵد، پاڵێوراون بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی لاو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن