راچڵەكین –
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی یانەی وەرزشی برایەتی دەكات، بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان.
لە پەیامەكەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمدا هاتووە،" سەركەوتنەكەتان ئەو راستییە دەسەلمێنێت كە توانا و بەهرەمەندی وەرزشەوانی زۆر باشمان هەیە، لێرەوە پشتیوانی خۆمتان بۆ دووپات دەكەمەوە".
دەقی پیرۆزباییەكەیە:
بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی یانەی وەرزشی برایەتی
بەبۆنەی سەركەوتنی گەورەی یانەی وەرزشی برایەتی لە پاڵەوانێتی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان و بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتیەكە، پیرۆزبایی گەرم لە سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی و یاریزانان و ھاندەران و وەرزش دۆستانی یانە سەوزپۆشەكەی قەڵای سەوز دەكەم.
سەركەوتنەكەتان ئەو راستییە دەسەلمێنێت كە توانا و بەهرەمەندی وەرزشەوانی زۆر باشمان هەیە، لێرەوە پشتیوانی خۆمتان بۆ دووپات دەكەمەوە.
هیوادارم ئەم دەستكەوتە وەرزشییە گەورەیە ببێتە مایەی هاندانتان بۆ بەدەستهێنانی سەركەوتنی زیاتر لە خولەكانی عێراق و پێشخستنی بواری وەرزشی لەهەرێمی كوردستان.
سوپاس بۆ ئەوەی دڵخۆشتان كردین.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران