لەبارەی هاوسەرگیری دینا لەگەڵ كوڕی حسێن یەزدان پەنا روونكردنەوە دەدرێت

کوردستان

05/06/2021     ژمارەی بینراو 16008

راچڵەكین –

پارتی ئازادی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رەتیدەكاتەوە كوڕی سەرۆكی حزبەكەیان هاوسەرگیری لەگەڵ دینا كردبێت و رایدەگەیەنێت، حسێن یەزدان پەنا هیچ كوڕێكی بەناوی بەهرام-ەوە نییە.

لەو روونكردنەوەیەدا كە وێنەیەكی بۆ راچڵەكین ناردووە، مەكتەبی پەیوەندییەكانی سلێمانی پارتی ئازادی كوردستان، ئاماژەی بەوەكردووە كە ئەو كەسەی هاوسەرگیری لەگەڵ دینای گۆرانیبێژ كردووە، هیچ پەیوەندییەكی خزمایەتیشی بە بنەماڵەی یەزدانپەناوە نییە.

دەقی روونكردنەوە:

ئاگاداریی و روونكردنەوە

ئەمڕۆ لە شۆسیالمیدیا و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی، هەواڵێك بڵاوبۆتەوە كە كوڕی بەڕێز كاك حسەین یەزدانپەنا بەناوی "بەهرام" هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوونی گۆرانی بێژ " دینا" كردووە.

لێرە بە ئاگاداریی هەموو لایەك دەگەیەنین كە ، ڕێزدار حسەین یەزدانپەنا هیچ كوڕێكی نییە بە ناوی "بەهرام" ئەو بەڕێزە هیچ پێوەندییەكی خزمایەتیشی بە بنەماڵەی بەڕێزی یەزدانپەنا وە نییە. بۆ ئاگاداریی ڕایگشتی.

مەكتەبی پەیوەندییەكانی سلێمانی 
پارتی ئازادیی كوردستان PAK
5/6/2021

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن