میگن و هاری بوون به خاوه‌نی دووه‌م منداڵ
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
میگن ماركل و هاری هاوسه‌ری بۆ جاری دووه‌م بوون به خاوه‌نی منداڵ به‌ڵام ئه‌مجاره بوون به خاوه‌نی كچ و ناویان لێناوه" لیلیبت" " لیلی" ناوه‌كه لێكدراوی ناوی شاژنه ئه‌لیزابێس و شاژنه دیانای كۆچكردووه.
هاری و میگن ئاشكرایان كردوه منداڵی دووه‌میان كاتژمێر 11:40 خوله‌كی به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی له نه‌خۆشخانه‌ی سانتا باربرا له سانتا باربرا منداڵه‌كه‌یان له‌دایك بووه و ئێستا له ماڵه‌كه‌ی خۆیانه.
سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی خێزانه‌كه له‌زاری هاری و میگنه‌وه سوپاسگوزاری ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كردوه كه نزای به‌خته‌وه‌ری بۆیانكردوه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه ئێستا خێزانه‌كه‌یان له كاتێكی تایبه‌تدا ده‌ژین.