به‌وێنه‌.. دینا به‌ڵێنی چی به‌ هاوسه‌ره‌كه‌یداوه‌؟

هەمەڕەنگ

09/06/2021     ژمارەی بینراو 2070

دینا به‌ڵێنی چی به‌ هاوسه‌ره‌كه‌یداوه‌؟

ڕاچڵه‌كین- 

خانمه‌ گۆرانیبێژ " دینا" له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌یه‌كی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ ئینستگرام نوسیویه‌تی" بەڵێنمان دا تامردن لەگەڵ یەک بین "

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو هاوسه‌رگیری دینا و گه‌نجێكی كوردی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ناوی به‌هرام بووه‌ باسی گه‌رمی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.

دینا 4-4-1988 له‌ شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی2017 دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن