هێرشێك لە ئەفغانستان كوژرانی شەش كارمەندی ئەمنی لێ كەوتەوە

جیهان

10/06/2021     ژمارەی بینراو 156

راچڵەكین-

لەئاكامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەویلایەتی بەغلانی باكووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، شەش كارمەندی هێزە ئەمنییەكان كوژران.

بیسمیللا ئاتاش، بریكاری شورای ویلایەتی بەغلان، بە میدیاكارانی راگەیاند، بەبەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو، بنكەی سەربازیی ناوچەی باغ شەماڵ كراوەتەئامانج و بەهۆیەوە شەش كارمەندی هێزە ئەمنییەكان كوژراون و ١٠ی دیكەیش برینداربوون.

تاڵیبان بەرپرسیارێتیی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەكە راگەیاندووە و بانگەشەی ئەوەی كردووە كە ژمارەی كوژراو و برینداربووانی هێرشەكە ٥٠ كەسە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن