ئه‌و كه‌سانه‌ی گورچیله‌یان چاندۆته‌وه سوود له ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رده‌گرن؟
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی شۆردنی گورچیله‌یان بۆ ده‌كرێت زیاتر سوود له ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رده‌گرن به‌راورد به‌وانه‌ی گورچیله‌یان بۆ چاندراوه‌ته‌وه.
توێژه‌ره‌وه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی گورچیله‌یان سست بووه 5 جار زیاتر له‌شیان دژه ته‌ن دروست ده‌كات به‌راورد به‌وانه‌ی گورچیله‌یان بۆ چاندراوه.
تیمێكی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌ی Rouen له فه‌ڕه‌نسا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پێویسته توێژینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر بابه‌تی پێدانی ڤاكسین بكرێت به‌و كه‌سانه‌ی كه گورچیله‌یان ڕواندۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین به‌رگری له له‌شیاندا دژی ڤایرۆسی كۆڤید-19 دروست ببێت.